كۆمه‌ڵـێـكی تیرۆریستی فه‌له‌سـتینی كه پـێـشـتر نه‌ناسراون ده‌ڵێن ئه‌وان به‌رپـرسـن له ڕفاندنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوایی، داواشـیان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد زیندانكراوه موسـڵمانه‌كان ئازاد بكات.
كۆمه‌ڵه‌كه خۆیان به ده‌سـته‌ی ئه‌لجیهاد ئه‌لموقه‌ده‌س ناوزه‌ندكرد، به‌یانـنامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا ماوه‌ی 72 كاتژمێریان مۆڵه‌ت داناوه بۆ جێبه‌جێـكردنی داواكانیان. به‌ڵام نه‌یانگوت كاردانه‌وه‌یان چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داواكه‌یانی جێبه‌جێ نه‌كرد.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه ڤیدیۆیهكیشـیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان، ستیڤ سـێنتانی (ئه‌مریكی) و ئۆلاف ویـگ (نیوزیله‌ندی) داوایان له هاوڕێ و خێزانه‌كانیان كرد كار بكه‌ن بۆ ئازادكردنیان. سـێنتانی گوتیشی ئه‌و و هاوڕێـكه‌ی به باشی مامه‌ڵه ده‌كرێن.
له واشـنتۆنیش، گوتهبـێـژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، گۆنزالۆ گاڵێـگۆس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چۆك بۆ تیرۆریسـته‌كان دانادات، گوتیشی ده‌بێت بارمته‌كان به‌بێ مه‌رج و یه‌كسه‌ر ئازاد بكرێن.
شـایانی باسه ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه له كه‌رتی غه‌ززه كاریان بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ده‌كرد، وه له 14 ی مانگی هه‌شته‌وه ڕفێندران.