ئه‌و ووڵاتانه‌ی که پێشنیازی کۆمه‌ک کردنی ئابورییان ئاڕاسته‌ی ئێران کرد تاوه‌کو چالاکیه‌کانی به‌رنامه ناوهكیهکهی ڕابگرێت، ئێستاکه له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئێران و هه‌نگاوی داهاتوویان مشت‌ومڕ ده‌که‌ن.
تاوه‌کو ئێستا، وورده‌کارییه‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی ئێران ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ئێران گوتویه‌تی ئاماده‌یه " دانوستاندنی جدییانه" له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئه‌نجام بدات. ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ڕازی نه‌بێت به ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشار خستنه سه‌ر چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر ئێران به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی توندی ئه‌و ئابڵوقهیهش، جیاوازییه‌کی زۆر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا به‌دی ده‌کرێت و ئێرانیش ده‌یه‌وێت سوودییان لێ وه‌ربگرێت.
ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌سمی خۆی سه‌باره‌ت به پێشنیازی کۆمه‌ک کردنی ئابوری ووڵاتانی خۆرئاوا پێشکه‌ش کرد، ده‌زگایه‌کی توێژینه‌وه‌ی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێکدا گوتویه‌تی به‌هۆی شه‌ڕه‌که‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکاوه واتا " شه‌ڕی دژه تیرۆر" ه‌وه، ئێران کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یدا کرد.
ده‌زگای کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی پادشایی له به‌ریتانیاش گوتویه‌تی شه‌ڕه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان و پێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی لوبنان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران" هه‌ڵوێستێکی به‌هێز" ی هه‌بێت. به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م ده‌زگایه، رۆزمێری هۆڵس ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێبازه‌ی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌کات، لای ئه‌وروپییه‌کان باش بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر ئێران له‌وێ به‌دی ناکرێت، به‌ڵام له ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج له به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی، به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، به‌ڵام خۆرئاواییه‌کان ده‌ڵێن نیازی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران ده‌ستکه‌وتنی چه‌کی ناوه‌کیه.
ئێران له وه‌ڵامه‌که‌یدا ده‌ریده‌خات که‌وا داخوازییه‌کان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و به‌رنامه ناوه‌کیه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، ئه‌مریکاش هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ر ئێران ده‌دات، به‌ڵام خانم هۆڵس ده‌ڵێت له‌وه ناچێت ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بتوانێت ئابڵوقه له‌سه‌ر ئێران دابنێت به تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵوێستی ڕووسیا و چینه‌وه.
مارک فتزجیراڵدی شاره‌زا له ده‌زگای توێژینه‌وه ستراتیژییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئابڵوقه‌دانان له‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه، کردارێکی ئاسان نیه و ئه‌وه‌ش نه‌ک ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رێکی سه‌ره‌کی نه‌وته، به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وتۆته ناوه‌ندی ئاسیاوه و ئه‌وه‌ش له لای ڕووسیا زۆر گرنگه. ڕووسیا و چین به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و ڕووسیا به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشیشی هه‌یه.
جێی باسه، به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئێران هێشتا مۆڵه‌تی تاوه‌کو 31 ی مانگی هه‌شتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.