فه‌رمانده‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عێراقی زیاتر له 100 گومان لـێـكراوی تیرۆریسـتیان له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ده‌سـتگیر كردووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌شـكری ئه‌مریكیش له عێراق ده‌ڵێت زیاتر له 500 عێراقی هاتوونه‌ته ناو هێزی پـۆلیسـه‌وه له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای به‌غدا كه به كرۆكی یاخیبووه عه‌ره‌به سـوونه‌كان داده‌نرێت.
له ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكریدا هاتووه كه‌وا هێزی ما‌رینزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـیاداچـوونهوهیان به‌سه‌ر هه‌زاران داوای دامه‌زراندندا كردووه. گه‌وره ئه‌فسه‌رێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا ئه‌م پـرۆسه‌ی دامه‌زراندنی 500 كه‌سه عێراقـیـیهی به سه‌ركه‌وتوترین پـرۆسه‌ی به پـۆلیس كردنی داناوه كه له لایه‌ن هێزه ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه.
هاوكاتیش كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێن ده‌توانن له سـاڵی داهاتوودا ئه‌ركی پاراسـتنی ئاسایش له باشوری عێراق بۆ ژێـر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراقی بـگوێـزنهوه.
هه‌ر ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له پارێـزگای عماره‌ی باشوری عێراقیش شـه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان سه‌ربازه به‌ریتانیـیه‌كان و یاخیبووان ڕووی داوه، له ئاكامدا 2 كه‌سی سـڤیل كوژراون.
له ناوچه‌ی مه‌دائنی باشوری به‌غداش ته‌رمی 8 كه‌س كه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕفێندرابوون له‌سه‌ر لاڕێـیهك دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له به‌غدا بۆته هۆی كوشـتنی دوو كه‌س.