كاربه‌ده‌ستانی میسری ده‌ڵێن له ئاكامی پێكادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له باكوری قاهیره بووه هۆی كوشتنی 58 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 140 كه‌س. ئه‌مه‌ش به خوێناوی‌ترین ڕووداوی پێكادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری داده‌نرێت كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕوویدابێت.
ئه‌م ڕووداوه له زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیك شارۆچكه‌ی قه‌لیوب له ناوچه‌ی ده‌لتای ڕووباری نیل ڕوویدا. زۆربه‌ی قوربانیه‌كان جوتیاران و كرێكارانی حكومه‌ت بوون كه به‌ره‌و قاهیره ڕۆیشتوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له شاری مه‌نسوره‌وه به‌ره‌و باشور به‌ڕێ كه‌وتووه و ئه‌وی دیكه‌ی به‌ره‌و هه‌مان شاری ناوبراوه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ بووه. پۆلیس ده‌ڵێت شۆفێری ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یان كه له مه‌نسوره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، نیشانه‌ی سووری ڕاوه‌ستانی سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ڕه‌چاو نه‌كردووه.
ڕووداوی پێكادانه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان بكه‌وێته‌و‌ه و هه‌ندێ له فارغۆنه‌كان وه‌رگه‌ڕێن و له‌سه‌ر هێڵی خۆیان لابده‌ن.
جێی باسه، له مانگی دووی ساڵی 2002 دا ڕووداوێكی تری زۆر گه‌وره‌ی پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕوویدا كه بووه هۆی كوشتنی 360 كه‌س.