كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌لایه‌نی كه‌م 20 شـیعهیان كوشـتووه كه بۆ یادهوهریـیهكی ئاینی له به‌غدا كۆبووبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شـڵێن زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كاتێـك چه‌كداران ته‌قه‌یان به ناو ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه كردووه كه به ڕێـپـێوان به‌ره‌و مه‌زاری ئیمام موسـا ئه‌لكازم به‌ڕێ كه‌وتبوون.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن پـۆلیس به‌لایه‌نی كه‌م 3 چه‌كداریان ده‌سـتگیر كردووه.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و كه‌سانه یادی كۆچی دوایی ئیمامی سه‌ده‌ی هه‌شـته‌م، موسـا ئه‌لكازم ده‌كه‌ن كه له كازمیـیه نێژراوه.
لـێپـرسـراوانی عێراقی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلیان له شـه‌قامه‌كانی به‌غدا قه‌ده‌غه كردووه تاوه‌كو مهراسـیمهكه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ته‌واو ده‌بێت له هه‌وڵێـكدا بۆ ڕێـگه‌گرتن له یاخیبووه سـوونه‌كان كه به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێـژكراو هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر شـیعه‌كان.
ئه‌م مهراسـیمهی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له كاتێـكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه هێزه عێراقی و ئه‌مریـكیـیه‌كان ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی توندیان له به‌غدا گرتۆته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تیره‌یی.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی هۆشـداری دا به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سـێـك سه‌كۆی مزگه‌وته‌كان بۆ هاندانی توندوتیژی تیره‌یی به‌كاربهێنێت ئه‌وا به پـێی یاسای نه‌هێشـتنی تیرۆر دادگایی ده‌كرێت.
شـایانی باسه سـاڵی ڕابوردوو و له هه‌مان ڕێوڕه‌سمی ئاینیدا نزیـكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌سـتدا، كاتێـك له نێو خهڵـكهكهدا له‌سه‌ر پـردی ئه‌ئیمه پـروپاگهندهیهك بڵاوبۆوه كه خۆكوژێـك هه‌یه و به‌هۆی پاڵه‌په‌سـتۆی خه‌ڵـكه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌وتنه ژێر پـێوه و به‌شـێـكی دیواری پـردهكهش ڕوخا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌وتنه ناو ئاوی ڕوباری دیجله‌وه.