سه‌رۆكی پـێـشـووی ئێرانی داوای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه قه‌یرانی
بنبه‌ستی پـرۆگرامی ناوه‌كی له ڕێـگای دانوسـتاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك له ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شـكری.
له میانه‌ی گوته‌كانی ڕۆژی هه‌ینیدا له تاران ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسـه‌نجانی سه‌رۆك كۆماری پـێشـووی ئێران گوتی هیوادارم وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێنده په‌ندی وه‌رگرتبێت كه خۆی نه‌خاته شه‌ڕێـكی نوێ و هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بـشـڵهقێنێت.
دوێنێ لـێـپـرسـراوێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به‌نیازه داوای سه‌پاندنی خێرای سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بكات ئه‌گه‌ر تاران هه‌تا كۆتایی مانگی هه‌شت، كه دوا مۆڵه‌ته، پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه نیكۆلاس بێرنی بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای مانگی نۆوه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كات.
شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌ڵێن ئێران مافی پـیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ به‌كارهێنانی ئاشـتیخوازانه هه‌یه.