Accessibility links

یاخیبوان له عێراق 11 که‌س ده‌کوژن


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ هێرشه‌کانی یاخیبوان له عێراق به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 11 که‌سی کوشتووه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له بازاڕێکی گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌دری به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 4 که‌س و بریندار بوونی زیاتر له 20 که‌سی دیکه‌. ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له به‌غدا بۆته‌ هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌کی دیکه‌.

له‌ ناوچه‌کانی چوارده‌وری باقوبه‌ش واتا له باکوری به‌غدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 6 که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها سه‌ربازێکی عێراقیش له به‌له‌د که‌ پاسه‌وانی پاڵاوگه‌کانی نه‌وتی کردووه‌ ته‌قه‌ی لێکراوه و کوژراوه‌.

کاربه‌ده‌ستانی عێراقیش ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌و‌ ڕووداوه‌ توندوتیژییانه‌ی مانگی ڕابردوو له سه‌رانسه‌ری ووڵاته‌که‌دا ڕوویداوه‌، نزیکه‌ی 3500 عێراقی کوژراون و ئه‌مه‌ش به ‌زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ داده‌نرێت که له ماوه‌ی مانگێکدا له‌ دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی 2003 له عێراق کوژرابن.

XS
SM
MD
LG