دادوه‌ره به‌ناوبانـگه‌كان و یاسـادانه‌رانی پـێـشـوو له پاكسـتان داوا له په‌روێـز
موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان ده‌كه‌ن واز له پـۆسـته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بهێنێت و هه‌روه‌هاش ڕێـگا بدات دادگای باڵا هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدات.
له نامه‌یه‌كدا بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف گوتویانه سه‌رۆك نه‌یتوانیوه ڕێز بۆ ئه‌و سـوێنده دابنێت كه بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌شـكری خواردویه‌تی كه هه‌رگیز تـێـكه‌ڵ به سـیاسه‌تی نه‌كات.
دووانیش له دادوه‌رانی پـێشـووی دادگای باڵای پاكسـتان ( سه‌جاد عه‌لی شـا و سیدوزه‌مان سیدیقی) و دووان له ئه‌ندامانی پـێـشووی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی پاكسـتان ( ئیلاهی به‌خش سومرۆ و سه‌ید فاخار ئیمام) له نێو ئه‌و هه‌شـت كه‌سـایـه‌تیـیه ناوداره‌دان كه ئه‌و نامه‌یه‌یان مۆر كردووه.
له مانـگی ڕابوردوودا نامه‌یه‌كی تری هاوشـێوه له لایه‌ن 18 سـیاسه‌تمه‌داری ناوداره‌وه نێردرا بۆ به‌ڕێز موشـه‌ره‌ف كه هه‌ندێـكیشـیان یاریده‌ده‌رانی پـێـشـووی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف بوون وه‌ك سه‌ركرده‌ی له‌شـكری پاكسـتان.