ڕوسـیا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كوژرانه‌كه‌ی ڕۆژی سـێـشهممهی ماسیگرێـكی ژاپـۆنی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كهشـتـیـیهكی چاودێری ته‌قه‌ی كردبوو بۆ ئاگاداركردنه‌وه له نزیـك ئه‌و دورگانه‌ی مشـتومڕیان له‌سه‌ره.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا له ڕاگهیاندنـهكهیدا ده‌ڵێت ژاپـۆن هۆكاره بۆ ئه‌و ڕووداوه چـونكه ڕێـگه له ماسـیـگره ژاپـۆنیـیهكان ناگرێت ڕاوه ماسی خۆیان له ئاوی ڕوسـیادا بكه‌ن.
پاسه‌وانه‌كانی ژاپـۆنیش ده‌ڵێن چاودێره ڕوسـییهكان 3 كه‌سی ژاپـۆنی تریان ده‌سـتگیر كردووه و كهشـتیـیهكهشـیان بردۆته بهندهرێـكی ڕوسـیا له دورگه‌كانی كورێـل كه هه‌ردوو وڵات ئه‌و دورگانه به‌هی خۆیان ده‌زانن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆنیش لۆمه‌ی تاقمی كه‌شـتیـیه ڕوسـیـیهكه ده‌گرێت، وه بریكاری باڵیۆزی ڕوسیا له ژاپـۆن میخائیل كالووزین بانـگهێشتی كرد تا نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ژاپـۆن داوای كردووه یه‌كسه‌ر كه‌شـتیـیه‌كه و تاقمه‌كه‌ی ئازاد بكرێن، وه هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیش بكه‌ن.
ئه‌م تهقهكردنانه له ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی هۆكـكایدۆی ژاپـۆن ڕوویدا، دورگه‌ی كۆرێـل له كۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤێتی پـێـشووهوه داگیر كرا.
ئه‌م دورگانه‌ی كۆرێـل له ژاپـۆن به ناوچه باكوریـیهكان ناسراون.