سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی ئاشتی
پارێـزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوه‌تی له لوبناندا ڕه‌نـگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانـگێـك بـخایه‌نێت.
ڕۆژی سـێـشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان به كه‌ناڵـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند كه كۆ‌مه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌دات به زووترین كات ئه‌و هێزه ئاماده بكات.
له واشـنتۆنیش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له چه‌ند مانـگێـكدا قابیلی قبووڵ نیـیه. گوتیشی پـێویسته ئه‌م كاره به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت.
كاربه‌ده‌ستـانی لوبنانی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كانیان و سه‌ربازانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا له به‌شی باشوری وڵاته‌كه بڵاوده‌بنه‌وه.
له‌شـكری ئیسرائیلیش له لوبنان ده‌كشـێته‌وه له كاتێـكدا ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵا به شـێوه‌یه‌كی گشـتی به‌رده‌وامه.
هاوكات، له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ر پـێش ئاگربه‌سته‌كه ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی حزبوڵـڵایان كوشـتووه كه ناوی ساجید دوایره.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی هێزه‌كانی له دوو ڕووداوی جیادا له باشوری لوبنان 3 چه‌كداری حزبوڵـڵایان كوشـتووه.