سه‌رچاوه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی هێرشـێـكی
ئاسمانی ئیسرائیلی له باشوری غه‌ززه خانویه‌ك وێران بووه و 2 كه‌س كوژراون.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت عه‌مبارێـكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیـیان له شـارۆچـكه‌ی خان یونس كردۆته نیشـانه و پـێش هێرشه‌كه‌ش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ته‌قه‌یان له 2 چه‌كداری فه‌له‌سـتینی كردووه كه هه‌وڵیان داوه له غه‌ززه‌وه خۆیان بكه‌ن به ناو ئیسرائیل‌دا، به‌ڵام له‌شـكر نه‌یتوانیـوه پـشتڕاستی بكات كه ئایا ئه‌و دوو فه‌له‌سـتـینیـیه كوژراون یان نا.
له هه‌واڵه‌كانی تری فه‌له‌سـتیندا ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینی ئیسماعیل هه‌نیـیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێـوه‌به‌ری نووسـینگه‌ی كه‌ناڵی فۆكس نیوز له ئۆرشه‌لیم سه‌باره‌ت به دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و كه‌ناڵه كۆبۆوه كه ڕۆژی دووشه‌ممه له غه‌ززه ڕفێندران.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه به دوای ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه گه‌ڕاون و هه‌وڵیان داوه ڕفێنده‌ره‌كان ده‌ستنیشـان بكه‌ن. شـایانی باسه ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه كه یه‌كێكیان ئه‌مریكیـیه و ئه‌وی دیكه‌شـیان نیوزیله‌ندیـیه.
سه‌رۆك وه‌زیری نیوزیله‌ندا هێڵێن كلارك چه‌ند دیبلۆماتێـكی بۆ ناوچه‌كه ڕه‌وانه‌كردووه تا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ردانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی مافی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سـنوور داوای به‌ردانی ڕۆژنامه‌وانه‌كان ده‌كات. ده‌شڵێت ئه‌وانه كاری خۆیان ئه‌نجام ئه‌دا و ناكرێت به هیچ شـێوه‌یه‌ك له سـیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌رپـرسـیار بكرێن.
شـایانی باسه ئه‌مسـاڵ چه‌ندین هاوڵاتی بیانی له غه‌ززه ڕفێندران و ئازاد كران.