له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كورد له تاراوگه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د هه‌ردی سازكردووه كه كوردێـكی دانیشتوی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
به‌ڕێز ئه‌رده‌ڵان باس له چۆنێـتی هاتنی بۆ ئه‌مریكا ده‌كات، وه چۆن له لایه‌ن ماڵـێـكی ئه‌مریكیـیه‌وه به‌خێو كراوه. پاشـان باس له‌وه ده‌كات كه چۆن باوكی، ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر، له سه‌ره‌تاوه حه‌زی خوێندنه‌وه و كوردایه‌تی تیادا دروسـتكردووه.
له دوا وته‌یدا ده‌ڵێت من ته‌نها یه‌ك شت ده‌زانم له ژیاندا، ئه‌ویش ژیان به ئازیزانه‌وه خۆشه. ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریـیهكم هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن، ئه‌ویش كاتی خۆی باوكم پـێـی گوتم " قه‌د له بیرت نه‌چـێت له كوێوه هاتوویت، دایم له بیرت بێت كه تۆ كوردیت" .
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.