ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری موسڵی باكوری عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا 9 كه‌س كوژران و 36 كه‌س بریندار بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلی هێرشبه‌ره‌كه پڕ بووه له ته‌قه‌مه‌نی و له گۆڕه‌پانی ڕاگرتنی ماشێنه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و باره‌گایه‌ی سه‌ر پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌قیوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه، پێكدادان له نێوان لایه‌نگره چه‌كداره‌كانی مه‌لای شیعه‌ی دژ به ئه‌مه‌ریكیه‌كان، مه‌حمود ئه‌لحه‌سه‌نی و سه‌ربازه عێراقیه‌كان له شاری كه‌ربه‌لای پیرۆزی شیعه‌كان له باشوری عێراق ڕوویداوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و پێكدادانه ده‌ستی پێكرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌شكری عێراقی هێرشیان كرده سه‌ر خوێندنگای ئاینی سه‌ر به‌و مه‌لایه‌ی شیعه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به شوێن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا.
له هه‌وڵێكیشدا بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه، پۆلیس هاتوچۆی له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی كه‌ربه‌لا قه‌ده‌غه كرد.
له به‌غداش، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان چوارده‌وری ناوچه‌ی دۆره‌یان داوه. ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌شێكه له پلانه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نه‌ژادی له ووڵاته‌كه‌دا.