زیاتر له 200 وێنه‌ی كاریكاتێری له‌سه‌ر هۆلۆكۆست له پـێشـانگایه‌ك له پایته‌ختی ئێران نمایش ده‌كرێت.
پـێـشـانگاكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانه بۆ ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له سـاڵی پاردا له ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی بڵاوكرابۆوه.
ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی له پـێـشـانگاكه نمایش ده‌كرێت له نێو هه‌زار وێنه‌دایه كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كێـشـراوه و لیژنه‌یه‌ك به‌ربژاری كردووه. سـێ وێنه‌ی خه‌ڵات ده‌كرێت.
شـایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی گه‌وره له جیهانی ئیسلامی‌دا سازكرا له دژی وێنه كاریكاتێره‌كانی كه له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی بڵاوكرابۆوه، له مانگی 2 ی ئه‌مسـاڵدا پـێـشـبڕكێـی كاریكاتێری هۆلۆكۆست ڕاگه‌یه‌ندرا، پـێـشـبڕكێـكه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی هه‌مشـه‌هری به‌ڕێـوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له چه‌ند بـۆنه‌یه‌كدا هۆلۆكۆستی به ئه‌فسـانه له قه‌ڵه‌م داوه و گوتویه‌تی ئیسرائیل ده‌بێت له ناو بـبرێت.