هێزه‌كانی ئیسرائیل و میلیشـیاكانی حزبوڵـڵای لوبنان ڕۆژی دووشه‌ممه شه‌ڕی یه‌ك
مانـگه‌ی نێوانیان ڕاگرت دوای ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی ئاگربه‌ستی بڕیاری 1701 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چـووه قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له‌وه ده‌چێت ئاگربه‌سـته‌كه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا جێـپـێی خۆی قایم بكات. له‌و سـاته‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه پـیادهكراوه هیچ شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكی گه‌وره ڕوویان نه‌داوه.
هاوكات له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی 2 چه‌كداری حزبوڵـڵایان كوشـتووه.
دوابه‌دوای جێبه‌جێـكردنی ئاگربه‌سته‌كه به هه‌زاران له لوبنانیـیه ئاواره‌كان به مه‌به‌سـتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌كانیان له باشـوری لوبنان ئاپـۆڕهیان له‌سه‌ر ڕێـگاوبانهكان گرتبوو و كه‌وتبوونه ڕێ.
ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ده‌ڵێت بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه حزبوڵـڵا وه‌ك حكومه‌تێـك له نێو حكومه‌تی لوبنانیدا ناهێڵێت. هه‌روه‌ها ئۆڵمه‌رت به په‌رله‌مانی ئیسرائیلی گوت ئیسرائیل له ڕاونانی گروپی حزبوڵـڵا له هه‌ر شـوێـن و كاتێـكدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل له نێو زۆربه‌ی ئه‌و شـوێنانه‌ی له‌م دوایـیه‌دا داگیری كردوون ده‌مێـنێـته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ئاسـمانی و ده‌ریایی له‌سه‌ر لوبنان هه‌ڵـناگرێت تا ئه‌و كاته‌ی هێزێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه‌دا بۆ ڕێـگرتن له گه‌یشـتنی باری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حزبوڵـڵا دانه‌نرێت.
شـایانی باسه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه لێـپـرسـراوانی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئیسرائیلی و لوبنانی بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه لوبنانیـیهی ئێسـتا له ژێـر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلدایه بۆ لوبنان كۆبوونه‌وه.