ڕۆژی یه‌كـشـه‌ممه، به‌لایه‌نی كه‌م 18 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شـاری به‌یروتی هه‌ژاند، وه
دوكه‌ڵ ئاسمانی شـاره‌كه‌ی گرتبوو. كاربه‌ده‌ستـانی لوبنانی ده‌ڵێن هێرشـه‌كانی پـێـشـوو به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه كوشـتووه.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ڕایانگه‌یاند كه كابینه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی په‌سه‌ند كردووه، وه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه كاری پـێده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی گوتیان چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا ژماره‌یه‌ك ڕۆكێـتیان گرتۆته چه‌ند شـوێنێـكی باكوری ئیسرائیل. له ئاكامدا هاوڵاتیـیه‌كی سـڤیل كوژراوه و 12 ی دیكه‌ش بریندار بوون. ده‌شـڵێن ئه‌و هاوڵاتیـیه كاتێـك كوژرا كه ڕۆكێـتێـك دابووی به ماڵه‌كه‌یدا له باكوری ئیسرائیل، نزیـك به سنووری لوبنان.
له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه 5 سه‌ربازی كوژراوه كاتێـك هه‌لیكۆپـته‌ره‌كه‌یان له باشوری لوبنان خرایه خواره‌وه. شـایانی باسه ئه‌م 5 سه‌ربازه له كۆی 24 سه‌ربازی دیكه‌دا بوون كه ڕۆژی شه‌ممه له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵادا كوژرابوون، كه ئه‌مه زۆرترین زیانی گیانی له‌شـكری ئیسرائیله له ڕۆژێـكدا له‌وه‌ته‌ی مانـگێـكه ئه‌و شـه‌ڕه هه‌ڵـگیرساوه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی زیاتر له 40 چه‌كداری حزبوڵـڵای كوشـتووه.
ئیسرائیل ده‌شـڵێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كه له لوبناندا بڵاوبوونه‌ته‌وه گه‌یشـتۆته 30 هه‌زار سه‌رباز، وه هه‌ندێـكیشـیان گه‌یشـتوونه‌ته ڕوباری لیتانی، كه 30 كیلۆمه‌تر له سـنووره‌كانی باكوری لوبنان دووره.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت پـێش ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سـته‌كه بچێـته قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه كه پـێشـبینی ده‌كرێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌ستـپـێـبكات، تا باكوری ڕوباری لیتانی پاڵ به حزبوڵـڵاوه بنێت.
شـایانی باسه له 12 ی مانگی حه‌وته‌وه به هۆی ڕفاندنی 2 سه‌ربازی ئیسرائیلی له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه شـه‌ڕ ده‌سـتیپـێـكردووه و به لایه‌نی كه‌م 900 لوبنانی، كه زۆربه‌یان هاوڵاتی سـڤیل بوون، وه زیاتر له 140 ئیسرائیلش، كه زۆربه‌یان سه‌رباز بوون كوژراون.