سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ئه‌و پیلانه‌ی دانرابوو بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه ئه‌مریکیانه‌ی که له به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕانه‌وه، وه‌بیرهاتنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ گه‌لی ئه‌مریکا که‌وا تیرۆرستان هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن له دانانی پیلان بۆ کوشتنیان. دیموکراته‌کانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌کردنی سه‌رۆک بوش له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق، کاری له‌شکری ئه‌مریکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه شێواندووه.
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکی و به‌ریتانی باوه‌ڕییان وایه ده‌ستگیرکردنی زیاتر له 30 که‌س بووه هۆی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، به‌ڵام ناشتوانن دڵنیا بن له‌وه‌ی که به ته‌واوه‌تی له‌ناوبراون.
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت " ئه‌م پیلانه به‌ڵگه‌یه‌کی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌و تیرۆستانه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕووییان ده‌بینه‌وه شاره‌زان و به به‌رده‌وامی تاکتیکه‌کانی خۆیان ده‌گۆڕن. له ڕووداوه‌کانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ردا، چه‌قۆی کارتۆن بڕینیان بۆ ده‌ست به سه‌رداگرتنی فڕۆکه‌کان به‌کارهێناو به هه‌زاره‌ها که‌سی بێ گوناهیان کوشت. ئه‌مجاره، ئێمه باوه‌ڕمان وایه پلانیان دانابوو بۆ به‌کارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی شله‌مه‌نی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه‌کان له ئاسماندا."
سه‌رۆک له ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆییدا گوتی ئه‌و تیرۆرستانه په‌یوه‌ندییان به یاخیبووه‌کانی ئه‌فغانستان و عێراق و حیزبوالله‌ی باشوری لوبنانه‌وه هه‌یه. سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت " تیرۆرستان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و فڕۆکانه بخه‌نه خوارێ که پیاو و ژن و منداڵی تیادایه و ده‌یانه‌وێت که‌سانی سیڤیڵ و ئه‌ندامانی له‌شکری ئه‌مریکی له عێراق و ئه‌فغانستان بکوژن. ئه‌وانه له پشته‌وه‌ی که‌سانی سیڤیڵ له لوبنان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن. ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت ده‌ست به سه‌ر ووڵاتانی وه‌ک ئه‌فغانستان و عێراقدا بگرن، تاوه‌کو شوێنی حه‌شارگه بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن و هێرش بکه‌نه سه‌ر ووڵاتانی ئازاد."
ئاشکرابوونی ئه‌و پیلانه دیسانه‌وه ئاسایشی نیشتمانی خسته‌وه به‌رده‌م سه‌رنجی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکی له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرسی ئه‌مریکا که بڕیاره له مانگی یانزده‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه بچێت.
کۆمارییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ژیری هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانمان له عێراق و ئه‌فغانستان نیشان ده‌دات، چونکه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌ره‌نگاری دوژمان ده‌بنه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا دوژمنان له ناو ووڵاته‌که‌ماندا هێرش ده‌که‌نه‌وه سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان.
دیموکراته‌کانیش ده‌ڵێن شه‌ڕی عێراق کاره‌کانی به گژداچونه‌وه‌ی تیرۆرستانی شێواندووه. سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌رکه‌نساس، مارک پریۆر له ووتاری هه‌فتانه‌ی دیموکراته‌کاندا گوتی سه‌رۆک به شێوه‌یه‌کی زۆر لاوازانه شه‌ڕه‌که‌ی به‌ڕێوه برد که ئه‌وه‌ش بڕی زیاتر له 300 ملیار دۆلاری له شه‌ڕی به گژداچونه‌وه‌ی تیرۆرستان که‌م کردۆته‌وه.
به‌ڕێز پریۆر گوتی " ئێمه پێویستمان به ڕێبازێکی نوێیه. کاتی ئه‌وه هاتووه، واشنتۆن سوود له ڕابردوو وه‌ربگرێت و له ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کاندا زیره‌ک بێت. ئه‌مه‌ریکیه‌کان شایسته‌ی ئاسایشێکی ڕاسته‌قینه‌ن، نه‌ک ته‌نها ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی ده‌ڵێن تێ گه‌یشتوون، به‌ڵام شکست دێنن له گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانیان به گه‌ل." به‌ڕێزی پێی وایه، ده‌بێت حکومه‌ت کاری زیاتر بکات بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌وه‌ی بوجه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری و لێپرسراوانی ئاسایشی فڕۆکه و که‌شتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان پتر بکرێت. پرایۆر ده‌ڵێت پاسه‌وانانی نیشتمانی که‌لوپه‌لی پێویستیان نیه، سنوره‌کانی ئه‌مه‌ریکا پارێزراو نین، کۆریای باکور و ئێرانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی و ئوسامه بن لادنیش تاوه‌کو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆ ک بوش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م تێبینیانه‌دا گوتی زۆر نائۆمێدم به‌وه‌ی هه‌ندێک که‌سان هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتیزانی سیاسی خۆیان به‌کار ده‌هێنن. به‌ڕێز بوش گوتی جیاوازییه‌کی شه‌رعیانه له نێوان کۆماری و دیموکراته‌کاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن به باشترین شێوه به گژی تیرۆرستانه‌وه بچینه‌وه، به‌ڵام نابێت ناکۆکی هه‌بێت له سه‌ر جۆری ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌بێته‌وه.