كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێرشه زه‌مینیـیه‌كانیان به‌رفراوان ده‌كه‌ن دژی
حزبوڵـڵا له لوبناندا هه‌تا ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شـایانی باسه له‌شـكری ئیسرائیلی هێرشـه‌كانی له باشوری لوبنان به‌رفراوان كرد پاش چه‌ند كاتژمێرێـك دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ست.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه تانـك و زرێـپـۆشـه‌كانی ئیسرائیل زیاتر چـوونه ناو لوبنانه‌وه به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر به‌ره‌و ڕوباری لیتانی، كاربه‌ده‌ستـانی لوبنانیش ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیسرائیل 19 كه‌س كوژران.
ڕۆژی هه‌ینیش فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی بێ فڕۆكه‌وان چه‌ند موشه‌كێـكی گرتۆته كاروانێـكی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتی سـڤیل و هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی كه له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی باشوری لوبنان ڕایانـكردبوو، ده‌رئه‌نجام 7 كه‌س كوژران.
كاربه‌ده‌ستـانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌و كاروانه گومانی ئه‌وه‌ی لێـده‌كرا كه حزبوڵـڵا به‌و شـێوه‌یه چه‌كی له سه‌د ئۆتۆمبیل‌دا گواسـتبێـته‌وه، وه بۆیه لێدرا، ده‌شـڵێن ئه‌وان ڕێـگه‌یان به‌و كاروانه نه‌داوه شـارۆچـكه‌ی مه‌رجه‌عیون به‌جێـبهێـڵێت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی حزبوڵـڵا چه‌ند موشه‌كێـكی گرتۆته باكوری ئیسرائیل، وه 7 كه‌سی بریندار كردووه.
شـایانی باسه به‌لایه‌نی كه‌م 900 لوبنانی كه زۆربه‌یان خه‌ڵـكی سـڤیلن و 120 ئیسرائیلیش كه زۆربه‌یان سه‌ربازن كوژراون له‌وه‌ته‌ی مانـگێـكه شه‌ڕ هه‌ڵـگیرسـاوه.