ڕۆژی پـێنجشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـكدادانی سه‌خت له نێوان حزبوڵـڵا و هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا
ڕوویداوه، وه ئیسرائیلیش ده‌ستی به‌سه‌ر شـارۆچكه‌یه‌كی گرنـگی باشوری لوبناندا گرتووه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی كه له شـارۆچـكه‌ی مه‌رجه‌عیون، زۆربه‌ی دانیشـتـوانه‌كه‌ی مه‌سیحین، ده‌ڵێن شه‌ڕێـكی سه‌خت نزیـك به شـارۆچكه‌كه له نێوان یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلی و چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا ڕوویداوه. ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربازێـكی كوژراوه.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل 350 سه‌ربازی لوبنانیـیان له مه‌رجه‌عیون ده‌سـتبه‌سه‌ر كردووه.
هه‌رچه‌نده شه‌ڕ به‌رده‌وامه، به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئه‌وان هێرشـه به‌رفراوانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر لوبنان دواده‌خه‌ن، هه‌تا ماوه‌ی زیاتر به دیبلۆماسـیه‌ت بده‌ن كه هێزێـكی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی ڕێـكبخات.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، وه له جه‌رگه‌ی به‌یروتدا فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل له مناره‌یه‌كی كه‌نار ده‌ریای دێرین و بورجێـكی په‌خشی ڕادیۆیـی‌یان داوه. هه‌روه‌ها كاغه‌زیشـیان به‌سه‌ر سێ گه‌ڕه‌كی باشوری شـاره‌كه‌دا فڕێ داوه، وه تیایدا دانیشتـووانه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه چۆڵی بكه‌ن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حزبوڵـڵا زیاتر له 100 ڕۆكێتی گرتۆته باكوری ئیسرائیل، دوو كه‌سی له گوندێـكی عه‌ره‌بی ئیسرائیلی كوشـتووه.