پاكسـتان ده‌ڵێت چه‌ند كه‌سـێـكیان ده‌ستـگیر كردووه كه په‌یوه‌ندیـیان به پـیلانه تیرۆریسـتیـیهكهی به‌ریتانیاوه هه‌بووه كه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه گهشتـیاریـیهكانی نێوان به‌ریتانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌فڕن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه خانم تاسنیم ئیسلام گوتی دهسـتگیركردنهكانی كه له پاكستان ئه‌نجام دراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی به‌ریتانیا كراوه.
گوتیشی دهسـتگیركردنهكانی كه له هه‌ردوو وڵات كراوه به دوای هاوكاریـیه‌كی چالاكی زانیاری له نێوان به‌ریتانیا و پاكسـتان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا دێت.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی پاكسـتانی گوتی به‌شـداری كردنی ئیسلام ئاباد له پـوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پـیلانه تیرۆریسـتیـیه دڵنیایی ده‌دات به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به شه‌ڕی جیهانی له دژی تیرۆر.
شـایانی باسه ڕاگه‌یاندنی ئه‌م دهسـتگیریـكردنانه دوای 13 مانـگ دێت له‌وه‌ی كه چوار كه‌سی خۆكوژ زیاتر له 50 كه‌سیان كوشت و 700 ی دیكه‌شـیان بریندار كرد له تۆڕی هاتووچۆی له‌نده‌ن، سێ له خۆكوژه‌كان به‌ریتانی به ڕه‌گه‌ز پاكسـتانی بوون.