ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی ده‌ڵێن پـیلانێـكی تیرۆریستیـیان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه كه بۆ
ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شـتیار هه‌ڵـگری نێوان به‌ریتانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه. به پـێی پـۆلیس له‌وانه‌یه پـیلانه‌كه كۆمه‌ڵ كوژیـیه‌كی بێ وێنه‌ی لێ بـكه‌وتایه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشـی به‌ریتانی ده‌ڵێن تیرۆریسـته‌كان ئاماده بوون بۆ دزه پـێـكردنی ته‌قه‌مه‌نی شـل بۆ ناو نزیكه‌ی 10 فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی، وه ته‌قاندنه‌وه‌ی له كاتی فڕینیان بۆ شـاره سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو واشـنتۆن و نیویۆرك و لۆس ئه‌نجـلس.
دوای هه‌شت مانـگ له چاودێری پـۆلیسی به‌ریتانی 24 كه‌سیان له له‌نده‌ن و بێـرمنغام و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را ده‌سـتگیر كرد. به‌رپـرسـانی ئاسایشی ئه‌مریكی ده‌ڵێن هه‌موویان هاوڵاتی به‌ریتانی بوون، وه ڕه‌نـگه هه‌ر چه‌ند ڕۆژێـكیان له‌به‌رده‌مدا مابووبێت بۆ جێبه‌جێـكردنی پـیلانه كوشـنده‌كه‌یان.
ئه‌فسه‌رێـكی پایه‌به‌رزی ده‌زگای دژه تیرۆری به‌ریتانی، پـیته‌ر كلارك گوتی پـیلانه‌كه مه‌ودا و مه‌به‌سـتێـكی جیهانی هه‌بوو.
ده‌زگا به‌رپـرسـه‌كان تا ئێسـتا نازانن كێ له پـشت پـیلانه‌كه‌وه بووه، به‌ڵام به‌رپـرسـانی به‌ریتانی و ئه‌مریكی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه له پـیلانێـكی هاوشێوه‌ی سه‌رنه‌گرتووی ئه‌لقاعیده ده‌چێت كه له سـاڵی 1995 وه ویسـتبوویان ژماره‌یه‌ك فڕۆكه له‌سه‌ر ئۆقیانوسی پاسفیك بته‌قێنـنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سوپاسی پـۆلیس و ده‌زگا ئاسایشـیـیه‌كانی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه مه‌زنه‌یان له پاراسـتنی وڵاته‌كه‌یان.