ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به لایه‌نی که‌مه‌وه 35 که‌سی کوشتووه و زیاتر له 120 که‌سیان بریندار کردووه له کاتێکدا که هێرشیان کردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی نزیک مه‌زارێکی موسوڵمانه شیعه‌کان له شاری نه‌جه‌ف.
پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که دوای ڕاوه‌ستانی له خاڵێکی پشکنینی نزیک مه‌زاری ئیمامی عه‌لی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه، خۆی ته‌قاندۆته‌وه. له نزیک ئه‌و ناوچه‌یه‌ش باره‌گاکانی مه‌لای ئاینی پایه به‌رز ئایه‌توالله عه‌لی ئه‌لسیستانی لێیه.
سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئهلمالکیش له ڕاگه‌یاندنێکدا توندڕه‌وه سونیه‌کان که به تهکفیرهکانی ناوبردن له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌کانی سه‌دام حوسه‌ینی گوناهبار کرد به‌وه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌ش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له چێشتخانه‌یه‌کی ناو به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی 6 که‌س.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ستگیرکردنی چوار گومانلێکراوی عێراقی ڕاگه‌یاند که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ڕفێنه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی جڵ کارۆڵه‌وه هه‌بێت. ئه‌و ڕفێنه‌رانه بۆ ماوه‌ی 82 ڕۆژ، خانم کارۆڵیان ده‌ستگیرکردبوو.
ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریکیش، ولیام کاڵدوێڵ گوتویه‌تی ئه‌و چوار که‌سه له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیرکراون پاش ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ر ماڵێک له خۆرئاوای فه‌للوجه که کارۆڵ پێشتر وه‌سفی کردبوو.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له نیۆرک، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕایی ده‌نگیاندا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی کاره‌کانیان له عێراق بۆ ساڵێکی دیکه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نزیکه 400 کارمه‌ندییان له عێراقه و هه‌ڵده‌ستن به یارمه‌تیدانی ووڵاته‌که له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه سیاسی و ئاسایشی و ئابورییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه.