فه‌ره‌نسـا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به پـێشـنیازهكهیاندا ده‌چنه‌وه بۆ كۆتایـی
پـێـهێنانی قه‌یرانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا، وه دیبلۆماتهكانیش ده‌ڵێن ئه‌م كاره له‌وانه‌یه بـبێته مایه‌ی دواخستنی ده‌نـگدانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
جیاوازیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پاش ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی كۆمـكاری عه‌ره‌بی هاته كایه كه ده‌ڵێت پـێویسـته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای ده‌ستبه‌جێی ئاگربه‌ست له هه‌ردوو لای قه‌یرانه‌كه بكات و هه‌روه‌هاش كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل له باشوری لوبنان.
ڕۆژی چوارشـه‌ممه، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ژاك شـیراك گوتویه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی هه‌ندێ له پـێشـنیازه‌كانی عه‌ره‌به. هه‌وه‌ها گوتیشی ده‌ستبه‌رداربوون له بڕیارێـكی ئاگربه‌ست ههڵوێـسـتێـكی بهدڕهوشـتانهیه. وه ئاگاهیشی داوه كه ده‌شـێت ئه‌م شـهڕهی ناو لوبنان بـبێته مایه‌ی نا ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستـدا.
فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ گونجاندندایه بۆ هه‌ندێ له داواكانی عه‌ره‌ب.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، له به‌یروت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڤێد وێـڵش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان فه‌وزی صڵوخ به جیا كۆبۆوه، وه دوابه‌دوای گفتوگۆكانیش فوئاد سه‌نیوره گوتویه‌تی هیچ به‌ره‌و پـێشـچوونێـك له‌باره‌ی ئاگربهسـتهوه نه‌هاتۆته كایه.
هه‌ر چوارشه‌ممه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا گوتویه‌تی مۆسـكۆ پـشـتیوانی له پـێشـنیازی لوبنان ده‌كات بۆ ناردنی 15 هه‌زار سه‌ربازی لوبنانی بۆ ناوچه هاوسـنووریـیهكانی ئیسرائیل.
له نیویۆركیش جۆن بۆڵتن باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت بڕیاری ئاگربه‌ست پـێـشـنیازهكهی لوبنان بۆ ناردنی 15 هه‌زار سه‌ربازی خۆی بۆ ناوچه سـنووریـیه‌كانی ئیسرائیل له به‌رچاو ده‌گرێت. هه‌رچی ئیسرائیلیشه ده‌ڵێت ته‌نها له ده‌می دانانی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا له لوبنان دهكشـێـتهوه.