هێزه زه‌میـنیـیه‌كانی له‌شـكری ئیسرائیلی په‌ره‌یان به هێرشـه‌كانیان بۆ سه‌ر باكوری
لوبنان داوه، دوای چه‌ند كاتژمێرێـك له په‌سه‌ندكردنی پـێشـنیاری په‌ره‌پـێدانی هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری زه‌مینی له دژی حزبوڵـڵا له لایه‌ن كابینه‌ی ئاسایشی حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی ئیسرائیلی پـیشـانی داوه كه تانـكه ئیسرائیلیـیه‌كان دره‌نـگ كاتێـكی چوارشه‌ممه ده‌ستیان به جوڵه به‌ره‌و لوبنان كردووه.
پـێشـتر كابینه‌ی ئاسـایشی حكومه‌تی ئیسرائیلی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی هێزه‌كانیان به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بۆ ناو لوبنان، هه‌تا ڕوباری لیتانی. وه‌زیری پـیشـه‌سازی و بازرگانی ئێـلی یه‌شـای گوتی ڕه‌نـگه ئه‌م كرده‌وه له‌شـكریـیه 30 ڕۆژی پـێـبچێت.
هاوكات ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵـڵا گوتی هێرشـه‌كه‌ی ئیسرائیل كاری نه‌كردۆته سه‌ر توانای گروپـه‌كه‌ی له هاویشتنی ڕۆكێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل. هه‌روه‌ها هه‌موو عه‌ره‌به‌كانی دانیشـتووی حه‌یفای هاندا شـاره‌كه به‌جێـبهێـڵن، كه ئێـسـتا له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه به‌ر ڕۆكێـت ده‌درێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حزبوڵـڵا ژماره‌یه‌ك ڕۆكێتی گرتۆته ئیسرائیل.
هێزه‌كانی ئیسرائیلیش ناوچه‌كانی باشوری به‌یروت و دۆڵی بیقاع و كه‌مپی ئاواره‌كانی فه‌له‌سـتینیان بۆردومان كردووه، وه له ئاكامدا 7 كه‌س كوژران.
ئیسرائیل ده‌شـڵێت 15 سه‌ربازی له پـێـكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبوڵـڵا له قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر له ناو لوبنان بریندار بوون.
شـایانی باسه زیاتر له 900 لوبنانی و 100 ئیسرائیلی كوژراون له‌وه‌ته‌ی شـه‌ڕ هه‌ڵـگیرسـاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌كداره‌كانی حزبـوڵـڵا 2 سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان له 12 ی مانـگی حه‌وته‌وه به دیل گرتووه.