شه‌ڕ و پـێـكدادان له سه‌رانسه‌ری باشـوری لوبنان گه‌رم ده‌بێت، وه هێرشـه
ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل له دژی چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا بۆ هه‌فته‌ی چوارهه‌م به‌رده‌وامه.
ڕۆژی سـێـشـه‌ممه، له نزیـك شـاری صه‌یدا، له باكوری ڕوباری لیتانی به هۆی هێرشـێـكی ئاسـمانی ئیسرائیلی 14 گوندنشین كوژراون. بۆردومانه‌كه له گوندی غازیه بووه كاتێـك كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشـێـكی پـێـشتر سه‌رگه‌رمی ناشـتنی ته‌رمه‌كان بوون.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل ده‌ستیكرده‌وه به بۆردومانـكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری به‌یروت كه باره‌گاكانی حزبوڵـڵای لـێـیه، وه هاوكات كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن به‌لایه‌نی كه‌م 13 ته‌رمیان له ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانانه ده‌رهێناوه كه به بۆردومانـكردنهكانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئیسرائیل وێران بوون.
له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی باشوری لوبنان 3 سه‌ربازی كوژراوه و 5 ی دیكه‌شی بریندار بوون. ده‌شـڵێت هێزه‌كانی ئیسرائیلیش له نزیـك شـارۆچـكه‌ی بنت جبه‌یل 15 چه‌كداری حزبوڵـڵایان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل كاغه‌زی فڕێـداوه به‌سه‌ر دانیشـتوانی شـاری صوڕ تیایدا ئاگاداریان ده‌كات له‌وه‌ی هه‌رچ ئۆتۆمبیلێـك به‌ره‌و ڕوباری لیتانی به‌ڕێ بكه‌وێت لێـدهدرێت.
هه‌ر ڕۆژی سـێـشـه‌ممه، حزبوڵـڵا 150 ڕۆكێتی به باكوری ئیسرائیله‌وه ناوه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌سی بریندار كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیار ده‌درێت ئایا په‌ره بدرێت به هێرشـه‌كان تا زیاتر به‌ره‌و باكور بڕوات یان نا.