پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری به
بۆمبڕێـژكراو خۆی داوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی ناوخۆی شـاری سامه‌ڕا، وه له ئاكامدا 9 كارمه‌ندی ئاسایشی كوشـتووه و به‌لایه‌نی كه‌م 18 هاوڵاتی سـڤیلیشی بریندار كردووه.
به‌هۆی توندوتیژی له شوێنی دیكه‌ی عێراقدا به‌لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س كوژراون.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی هێرشـێـكی ئاسمانی له نزیـك شـارۆچـكه‌ی یوسفیـیه 4 كه‌س له‌وانه كوژراون كه بۆمبی لاڕێ ده‌چێنن.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌دا، پـۆلیس ده‌ڵێت یاخیبووان له نزیـك باقوبه هێرشـیان كردۆته سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی له‌شـكری عێراقی، وه 6 سه‌ربازیان كوشـتووه. پـۆلیسی عێراقی ده‌شڵـێـت هێزه عێراقیـیه‌كان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، وه یاخیبوویه‌كیان كوشـتووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه، چه‌ند چه‌كدارێـك له ناو ئۆتۆمبیلێـكدا له شـاری به‌غدا ته‌قه‌یان له ده‌لاكخانه‌یه‌ك كردووه، وه 5 كه‌سیان كوشـتووه.
به‌ره‌به‌یانیش، هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی هێرشـیان كردۆته سه‌ر مۆڵـگایه‌كی به‌رگری میللی شیعی له به‌غدا، وه له ئاكامی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ و پـێـكدادان به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س له چه‌كداره‌كان ده‌كوژرێن.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئامانجی هێرشه‌كه‌ی كه كرابوویه سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌در، ده‌سـتگیركردنی ئه‌و توندڕه‌وانه‌یه كه ده‌سـتیان هه‌یه له ئه‌شـكه‌نجه‌دان و هێرشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه.