به‌رنووسی بڕیارێـكی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ
كۆتایی به هێرشـه‌كانی حزبوڵـڵا بۆ سه‌ر ئیسرائیل بێت و داوا له ئیسرائیلیش ده‌كات كرداره له‌شـكریـیه‌كانی ڕابگرێت، به‌ڵام میلیشـیاكانی حزبوڵـڵا له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا 80 ڕۆكێتیان به باكوری ئیسرائیله‌وه ناوه، وه 11 كه‌سـیان كوشـتووه كه زۆریان سه‌ربازی به‌رده‌سـتن و 7 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌رنووسی بڕیاره‌كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا په‌سه‌ند كرا، ئایا جێبه‌جێـكردنه‌كه‌ی چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ند پـرسـیارێـكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست هاوكارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـیاسه‌توانی كورد بنكه له پاریس عه‌زیز ماملێ سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.