دادگایه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكی له به‌غدا ده‌ستی به دانیشـتنه‌كانی له مه‌سه‌له‌ی دادگایكردنی چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كرد كه ده‌ستگیر كراون به تاوانی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ناموس و كوشتنی كچێـكی ته‌مه‌ن 14 سـاڵی عێراقی و هه‌روه‌ها كوشتنی 3 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كچه.
شـایانی ئاماژه‌یه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له 12 ی مانگی سێی ڕابوردوودا هێرشـیان كرایه سه‌ر كاتێـك له ماڵی خۆیاندا بوون له شـارۆچـكه‌ی مه‌حمودیـیه. داواكارانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌و چوار سه‌ربازه خاڵی پـشـكنیـنهكهی خۆیان به‌جێـهێشـتووه و خۆیان داوه به‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی سوونیدا له باشوری به‌غدا.
ئه‌و دادگایه‌ی كه ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه دانیشتنه‌كانی دهستـپـێـكردووه بڕیاری ئه‌وه ده‌دات ئایا به‌ڵـگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و چوار سه‌ربازه بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادی له‌شـكری، پـێشـبینی ده‌كرێت دانیشـتنه‌كان چه‌ند ڕۆژێـك بخایه‌نێت.
ئه‌و چوار سه‌ربازه له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی سزای له سێداره‌دان بـبنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه له ئه‌نجومه‌نی دادی له‌شـكری به‌سه‌ریاندا سـاغ بۆوه.
شـایانی باسه سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی پـێـشـوو به شـێوه‌یه‌كی جودا دادگایی ده‌كرێت له دادگایـیه‌كی مه‌ده‌نیدا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ناموس و كوشتنی كچـێـكی ته‌مه‌ن 14 سـاڵی عێراقی.
سـتیڤن گرین له مانگی شه‌شه‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتگیركراوه، وه له له‌شـكریش ده‌ركراوه.
ئه‌م ڕووداوه دواهه‌مینه له‌و زنجیره ئابڕووچوونانه‌ی كه ناوبانـگی 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق خراپ كردووه.