له‌شـكری ئیسرائیلی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی له هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی
ده‌سـتگیر كرد.
كاربه‌ده‌ستـانی فه‌له‌سـتینی ڕایانگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوه‌یك له ماڵی خۆی له شـاری ڕامه‌ڵـڵا ده‌سـتگیر كرا. به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئیسرائیل هه‌واڵه‌كه‌یان پـشـتڕاست كرده‌وه، وه ده‌ڵێن ئه‌لدوه‌یك ڕێبه‌رێـكی حه‌ماسه بۆیه ده‌سـتگیر كراوه.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو، ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 31 به‌رپـرسی حه‌ماسی ده‌ستگیر كرد، كه له نێویاندا 8 وه‌زیری تێـدا بوو.
هاوكات، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشـه له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ڕۆژی شه‌ممه، به‌هۆی هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌لایه‌نی كه‌م 5 فه‌له‌سـتینی كوژران كه دووانیان چه‌كدار بوون، وه به‌لایه‌نی كه‌م سـیانیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون كه له شـارۆچـكه‌ی ڕه‌فه‌ح ڕایانكردبوو.
شـایانی باسه ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و هێرشـانه‌ی كه زیاتر له مانگێـكه ده‌یكاته سه‌ر غه‌ززه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ئازادكردنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كه له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌ستـیـنیـیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت 175 فه‌له‌ستینی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه كوژراون.