پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت 3 بۆمب له بازاڕێـك له باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
بۆمبه‌كان چه‌ند خوله‌كێـك ماوه‌یان له نێواندا بووه كه ڕۆژی شه‌ممه له نزیـك بازاڕێـكی شـاری باقوبه ته‌قیونه‌ته‌وه، 65 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غدای پایته‌خت، و به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س بریندار بوون.
باقوبه به تێـكه‌ڵاوی ئاینی و نه‌ژادی ناسـراوه و شـوێنی توندوتیژی به‌رده‌وام بووه.
له ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌و وڵاته، كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌كانی پـۆلیس له سه‌رانسه‌ری وڵات له میانه‌ی ههڵمهتهكانیاندا توانیویانه 68 یاخیبووی گومان لێـكراو ده‌سـتگیر بكه‌ن.