ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ داوا له حزبوڵـڵا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هێرشه
ڕۆكێـتیـیه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه سـڤیلیـیه‌كانی ئیسرائیل ڕابگرێت، ئاماژه‌شی كرد كه ئه‌و هێرشـانه تاوانی جه‌نـگن.
ڕۆژی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كی ئه‌و ڕێـكخراوه كه بنكه‌كه‌ی له نیویۆركه هاتووه كه چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا له 12 ی مانگی حه‌وته‌وه تا ئێسـتا 2500 ڕۆكێـتیان گرتۆته ناوچه سڤیلیـیه‌كانی ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها ڕێـكخراوه‌كه له به‌یانـنامه‌یه‌كی پـێـشـتردا هێرشـه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر لوبنان كه بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان هاوڵاتی سـڤیل به تاوانی جه‌نـگ له‌قه‌ڵه‌م دا. ڕێـكخراوه‌كه ده‌شـڵێت ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره تاوانانه له لایه‌ن لایه‌نێـكه‌وه هیچ پاساو بۆ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ناهێنێته‌وه له‌و چه‌شنه تاوانانه ئه‌نجام بدات.
ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شـڵێت چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا ده‌ڵێن ئامانجی هێرشه ڕۆكێتیـیه‌كانیان بنكه له‌شـكریـیه‌كانی ئیسرائیله، به‌ڵام پـێده‌چـێت زۆربه‌ی هێرشـه‌كان ئاڕاسـته‌ی ناوچه سڤیلیـیه‌كان بكرێت وه‌كو نه‌خۆشـخانه و خوێندنگه و شوێنه بازرگانیـیه‌كان.