كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێن له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی له‌گه‌ڵ
حزبوڵـڵادا له ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ڕوویان دا سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كوژراوه و 8 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕۆژی شه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، واته 25 ڕۆژ له ده‌ستپـێـكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵـڵا له لوبنان.
له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی له ئاكامی پـێـكدادانه‌كانی شه‌وی ڕابوردوو له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵادا له ده‌وروبه‌ری گوندی طيبه سه‌ربازێـك كوژراوه و یه‌كێـكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له شـاری صوڕیش له باشوری لوبنان هێزه‌كانی كۆماندۆی ئیسرائیلی داویانه به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی شوقه‌دا، سه‌ربازێـكی لوبنانی كوژراوه و 8 ئیسرائیلیش بریندار بوون.
حزبوڵـڵا ده‌ڵێت به‌ری له هێرشـه‌كه گرتووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێن ئامانجی هێرشـه‌كه‌یان سه‌كۆیه‌كی هاویشـتنی ڕۆكێتی مه‌ودا درێژ بووه و به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام ڕوون نیـیه ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی حزبوڵـڵا چه‌ندن.
ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌یروت بـیسـترا، وه میدیا ناوخۆیـیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیلی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوڵـڵایان له گه‌ڕه‌كێـكی باشوری ئه‌و شـاره.
حزبوڵـڵاش چه‌ند ڕۆكێتێـكی گرتۆته شـاری حه‌یفا له باكوری ئیسرائیل. كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س له‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون.