ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاره‌ها شیـعهی لایه‌نـگری موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی
شـاری به‌غدا و خۆپـیشـاندانێـكی ئاشـتییانهیان بۆ پـشـتیوانیـكردنی میلیتانه‌كانی حزبوڵـڵا سازكرد.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ژماره‌ی خۆپـیشـانده‌ره‌كان14 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، به‌ڵام ئاژانسـه‌كانی هه‌واڵ به سه‌دان هه‌زار كه‌سـیان مه‌زه‌نده ده‌كرد.
ژماره‌یه‌ك له خۆپـیشـانده‌ره‌كان به‌رگی سـپـیـیان پـۆشـی بوو وه‌ك نیشـانهیهك به‌وه‌ی كه ئاماده‌ن بۆ مردن، كه‌ژاوه‌ی خۆپـیشـاندانهكهش به شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌در تـێپه‌ڕ ده‌بوو و تیایدا ئاڵای حزبوڵـڵایان به‌رز كردبۆیهوه، وه دروشمیان بۆ پـشـتیوانیكردنی میلیتانه‌كان له شه‌ڕه‌كه‌یان له دژی ئیسرائیل ده‌گوت.
هیچ ڕاپـۆرتێـكیش له‌سه‌ر توندوتیژی و زیان پـێـكهوتن له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌كه نه‌دراوه.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی له پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌ربازیان كوژراون.
له باكوری عێراقیش، پـۆلیس ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژی به‌لایه‌نی كه‌م 24 كه‌س كوژراون.