ئه‌نجومه‌نی ئاسـایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پـێـی بڕیاری 1696 داوا له ئێران ده‌كات كه هه‌تا كۆتایی مانـگی هه‌شت هه‌موو كاره‌كانی پـیتاندی یۆرانیۆم ڕابگرێت، به‌ڵام ئێران چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپـێش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه، وه ده‌ڵێت جارێـكی دیكه وه‌به‌رچاوی ده‌گرن.
ئه‌م بابه‌ته ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه.
هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ی كردووه و میوانه‌كانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
ئه‌بو به‌كری كه‌ریمی، له ئه‌ڵمانیا، كوردێـكی ئۆپۆزیسـیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دكتۆر سارێن ئازه‌ر له زانـكۆی بریتیش كۆلۆمبیا له كه‌نه‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.