سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت عێراق ناوه‌ندی شه‌ڕی دژی تیرۆره. ئه‌لمالكی كه به ڕێـگای وه‌رگێڕه‌وه قسه‌ی ده‌كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنـگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گوتی كه‌وا له‌وه‌ته‌ی لادانی سه‌دام حوسێن كۆمه‌ڵـگای عێراقی ده‌ستی به گۆڕانـێـك كردووه، وه گوتی:
" ئێمه له گۆڕی به كۆمه‌ڵ و ژوره‌كانی ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دان و چه‌كی كیمیاوی به‌ره‌و ڕۆڵی یاسا و مافی مرۆڤ ڕۆیشـتووین. هه‌روه‌ها مافی مرۆڤ و ئازادیـیه‌كانی كه له عێراقی نوێ خۆیان گرتۆته‌وه و كه له ده‌سـتوره‌كه‌دا چه‌سـپاوه زه‌مینه‌ی خۆشـكردووه بۆ په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانـكاری داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی."
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت عێراقی نوێ خه‌ریـكه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی بنیاد ده‌نرێت.
مالكی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ عێراق دیموكراسـیه و پابه‌نده له‌سه‌ری" تیایدا ئومێد جـێـگای مه‌ترسی ده‌گرێـته‌وه و ئازادی له جێـگای چه‌وسـاندنه‌وه‌یه و سه‌روه‌ری به‌سه‌ر خۆداسه‌پاندن زاڵه و دیموكراسی به‌سه‌ر دیكتاتۆری و فیدرالیزم به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێـكی ناوه‌ندی په‌سه‌ند ده‌كات."
له مانگی ده‌ی سـاڵی 2005 دوانزه ملیۆن عێراقی ده‌سـتورێـكی نوێـیان په‌سه‌ند كرد. مالكی ده‌ڵێت مافه‌كانی ژنان بایه‌خی تایبه‌تیـیان پێ ده‌درێت.
مالكی ده‌ڵێت" ئه‌و مافانه‌ی كه له ده‌سـتوره‌كه هاتووه، هه‌روه‌هاش یارمه‌تی پـته‌وكردنی ڕۆڵی ژنان ده‌ده‌ن له ژیانی گشتیدا وه‌ك یه‌كـسـانی له‌گه‌ڵ پـیاوان و یارمه‌تیـیان ده‌دات ڕۆڵێـكی مه‌زنـتر بنوێنن له ژیانی سـیاسیدا. من به سه‌ربه‌رزیـیه‌وه ده‌ڵێم كه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له ژنان پـێـكهاتووه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به یارمه‌تیدانی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر مالكی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئامانجه‌كانی" ئێمه ده‌رفه‌ته‌كان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراقی فراوان ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه‌ش شـكسـتێـكی مه‌زن به تیرۆریسـتان ده‌گه‌یه‌نین هه‌روه‌ها ئێمه هێز و توانای دیموكراسـیـیه‌كی گه‌شه‌دار له ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به جیهان نیشـان ده‌ده‌ین."
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.