فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند شـوێنێـكی گومان لێـكراوی حزبوڵـڵایان له
ده‌وروبه‌ری به‌یروت و دۆڵی بیقاعی لوبنانیـدا بۆردومان كردووه. حزبوڵـڵاش ڕۆكێتی ناوه به ئیسرائیله‌وه، وه ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێ كه‌وتۆته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، له ئاكامی هاویشـتنی زیاتر له 150 ڕۆكێت له لوبنانه‌وه به‌ره‌و باكوری ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 7 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
ڕێبه‌ری حزبوڵـڵاش حه‌سه‌ن نه‌صڕوڵـڵا له میانه‌ی گوتارێـكدا كه له ته‌له‌فیزیۆنێـكی لوبنانیدا به‌خش كرا گوتی گروپه‌كه‌ی ڕۆكێت به ته‌ل ئه‌ڤیڤه‌وه ده‌نێن ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ناوه‌ندی به‌یروت بۆردومان بكات. نه‌صڕوڵـڵا له‌كاتێـكدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كات كه ئیسرائیل چه‌ندین شوێنی ئه‌و شـاره‌ی به بۆردومان وێران كردووه.
هه‌روه‌ها نه‌صڕوڵـڵا گوتیشی حزبوڵـڵا هاویشـتنی ڕۆكێت ڕاده‌گرێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشـه‌كانی بۆ سه‌ر شـارۆچـكه لوبنانیـیه‌كان ڕابگرێت.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، له‌شـكری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند 3 سه‌ربازی به هۆی شه‌ڕێـكی سه‌خت له باشوری لوبنان كوژراون.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی هه‌ڵمه‌تی هێرشه‌كانی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر حزبوڵـڵا زۆر نزیـك بۆته‌وه له‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆی بـپـێـكێت. به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌میر پـێرێـتز داوای له له‌شـكره‌كه‌ی كرد خۆی ئاماده بكات تا به‌ره‌و ڕوباری لیتانی به‌ڕێ بكه‌وێت، كه 30 كیلۆمه‌تر له باكوری ئیسرائیله‌وه دووره.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانیش فوئاد سه‌نیوره گوتی به هۆی شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی سێ هه‌فته‌ی ڕابوردوو زیاتر له 900 كه‌س له وڵاته‌كه‌ی كوژراون.
به‌ڕێز سه‌نیوره ئه‌مه‌ی له به‌یانـنامه‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له كۆنـگره‌ی ئیسلامی له مالیزیا ڕاگه‌یاند و گوتیشی یه‌ك له‌سه‌ر سێی قوربانیـیه‌كان منداڵی ژێر ته‌مه‌ن 12 سـاڵن.