ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبدا كه له یاریـگایه‌كی
تایبه‌ت به تۆپـی پـێـدا شـاردرابۆوه له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 11 لاو كوژراون و 14 ی دیـكه‌ش بریندار بوون.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هه‌روه‌ها گولـله هاوه‌نێـكیش به‌ر گۆڕه‌پانێـكی یاری له به‌غدا كه‌وتووه، وه 3 منداڵی كوشـتووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمب له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاوڵاتی سـڤیل ده‌كوژرێن. له باكوری به‌غداش و له چه‌ند هێرشـێـكدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌ر له ناو به‌غداش پـۆلیس به‌لایه‌نی كه‌م 11 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ربازێـكی مارینز له پارێـزگای ئه‌نبار كوژراوه.
هاوكات، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی پـێشـبینی ده‌كات به‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ هێزه‌كانی عێراق كۆنتڕۆڵی ئاسـایشی هه‌موو وڵاته‌كه ده‌كه‌ن. گوتیشی ئه‌و گه‌شـبینه به‌وه‌ی تا كۆتایی سـاڵ عێراقـیـیه‌كان شـكست به تیرۆریزم ده‌هێنن. ئێسـتا هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌رپـرسـن له باری ئاسایشی له زۆربه‌ی عێراقدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، برایه‌ن وایتمه‌ن ده‌ڵێت به تـێـپه‌ڕبوونی كات ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دروستی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی تاڵه‌بانی ده‌سه‌لمێنرێت. وایتمه‌ن ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی عێراقی هه‌فته له دوای هه‌فته به تواناتر ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن ئه‌و هاوڵاتیـیه توركه‌ی كه له مانگی شه‌شه‌وه له عێراق ڕفێندرابوو، ئازاد كراوه.