ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ بڕیارێـكی ده‌ركردوو و تیایدا
مۆڵه‌تی تا كۆتایی مانـگی هه‌شتی داوه به تاران بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و به پـێـچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا تاران دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی ئابڵۆقه به‌سه‌ریدا ده‌بێـته‌وه.
بڕیاره‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نـگدانی بۆ كرا و 14 وڵات ده‌نـگی پـشـتگیریـیان بۆ بڕیاره‌كه دا، ته‌نها یه‌ك وڵات نه‌بێت كه ئه‌ویش وڵاتی قه‌ته‌ر بوو ده‌نـگی له دژی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا.
به‌رنووسی بڕیاره‌كه مۆڵه‌تی تا 31 ی مانـگی هه‌شتی بۆ ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكی و توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌كی به تاران ده‌دات و ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت پابه‌ندبوونی ئێران بۆ دوا مۆڵه‌ته‌كه پـشـتڕاست بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاران گوێ ڕایه‌ڵی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بێت ئه‌و كاته ڕێـگه‌ی هێنانی كه‌ره‌سه و ته‌كنه‌لۆژی كه له بواری چالاكی ناوه‌كیدا به‌كارده‌هێنرێن له تاران ده‌گیرێن. هاوكات ڕه‌نگه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شـتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌سه‌ر كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیشـدا بسه‌پـێنرێت.
باڵیۆزی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌واد زه‌ریف ده‌ستبه‌جێ بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه و گوتی بڕیاره‌كه زیاتر ڕه‌وشه‌كه خراپـتر ده‌كات.
سه‌رۆك بوش گوتی بڕیاره‌كه په‌یامێـكی یه‌كگرتوو به ڕێبه‌رایه‌تی ئێران ده‌دات كه كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نایه‌وێت ئێران بـبێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.