ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به جلوبه‌رگی فه‌رمی‌یه‌وه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 25 كه‌سیان له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا ڕفاندووه.
یه‌كێك له ڕفێنراوه‌كان سه‌رۆكی ژووری بازرگانی عێراقی- ئه‌مریكی و 11 له كارمه‌نده‌كانیه‌تی. شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن ڕفێنه‌ره‌كان به 15 ئۆتۆمبیل ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان ڕفاندووه و زۆربه‌ی ڕفێنه‌ره‌كان جلوبه‌رگی پۆلیسی عێراقی و ئاسایشیان له به‌ردا بووه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له ئاكامی هێرشه جوداكانی سه‌رانسه‌ری عێراقدا كوژراون.