هادی ئه‌لعامری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی و به‌رپـرسـێـكی باڵای ڕێـكخراوی به‌در كه باڵی له‌شـكری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامیـیه له عێراق گوتویه‌تی پـڕوپاگه‌نده‌ی هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك له دژی حكومه‌تی نوری ئه‌لمالكی له ئارادا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێـكی ڕزگاری نیشـتیمانی جێـگه‌ی بـگرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و چه‌ند بابه‌تێـكی دیكه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ هیوا عوسـمان، ڕۆژنامه‌نووسـێـكی كوردی بنكه له به‌غدا ساز داوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.