به هۆی هێرشـی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان زیاتر له 50 هاوڵاتی سڤیلی
لوبنانی كوژران، وه به خوێناوی‌ترین ڕووداو له ماوه‌ی 19 ڕۆژی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵادا داده‌نرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن 34 له كوژراوه‌كانی شـارۆچـكه‌ی قانا منداڵ بوون. وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنانی محه‌مه‌د خه‌لیفه ده‌ڵێت به‌م قوربانیـیانهوه ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 750 كه‌س. له به‌رامبه‌ریشـدا زیاتر له 50 ئیسرائیلی كوژراون.
كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پـشـكنین له ناو داروپه‌ردووی باڵه‌خانه سێ قاتیـیه ڕوخاوهكهدا، كه هاوڵاتیـیه سڤیله‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك له هێرشه‌كانی پـێشووی ئیسرائیل ڕوویان تێـكردبوو.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت حزبوڵـڵا چه‌ندین جار له‌و ناوچه‌یه‌وه موشه‌كی هه‌ڵـداوه، وه پاشان هاوڵاتی سـڤیلی قانا ئاگادار كرابوونه‌وه شـارۆچكه‌كه به‌جێ بـهێـڵن.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن هێرشـێـكی ئیسرائیلی دیكه له یارۆن 5 كه‌سی كوشـتووه كه دووانیان منداڵن. هه‌روه‌ها هێزی پـیاده‌ی ئیسرائیلیش چه‌ند كیلۆمه‌ترێـك هاتوونه‌ته ناو باشوری لوبنان و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا له نزیـك تیبه كردووه.