پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـی‌یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ڕازیبوون سه‌یری به‌رنووسی بڕیارێـك بكه‌ن كه داوا له ئێران ده‌كات تا 31 ی مانگی هه‌شت پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بـێـته‌وه.
ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه له تاران ده‌خوازێت پابه‌ندی ئامۆژگاریـیه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بێت كه داوا له ئێران ده‌كات هه‌موو چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، به توێژینه‌وه و په‌ره‌پـێـدانه‌كانیشه‌وه.
نۆینه‌ری مۆسـكۆ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤـیتالی چوركین جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت ڕه‌شـنووسه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان بكات به‌ڵـكو شـێوازێـك بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ده‌ستنیشـان بكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران پابه‌ند نه‌بوو.
به‌ڵام باڵێوزی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن گوتی ده‌قی به‌رنووسه‌كه داوا له ئێران ده‌كات ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بێت، وه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو تاران پابه‌ند نه‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئاینده ده‌نـگدان له‌سه‌ر به‌رنووسـێـك بكرێت كه لاوزاتره له‌وه‌ی پـێـشوو كه له لایه‌ن چین و ڕوسـیاوه ڕه‌تـكرایه‌وه، وه تیایدا داوای ده‌سـتبه‌جێی سه‌پاندنی سزای ده‌كرد.
شـایانی باسه ئه‌گه‌ر به‌رنووسی بڕیاره‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه كه 15 ئه‌ندامه په‌سه‌ند كرا له ژێر به‌ندی 41 ی ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وا ڕێـگا به سه‌پاندنی سزای ئابوری ده‌دات به‌ڵام ڕێـگه به به‌كارهێنانی هێز نادات.