وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌رچی ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه گوایه كۆنـفرانسه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕۆما له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێـگه‌ی درێژه‌دان به بۆردومانی لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ی دابێت، ئه‌مریكا ئه‌وه به كارێـكی نا په‌سه‌ندی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری دادی ئیسرائیل هایم ڕامۆن گوتویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆما كه داوای ئاگربه‌سـتێـكی ده‌ستبه‌جێ بۆ شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای نه‌كرد ڕێـگه‌ی به ئیسرائیل داوه درێژه به هێرشه‌كه‌ی خۆی بدات تا ئه‌و كاته‌ی حزبوڵـڵا له لوبناندا نه‌هێڵـێت.
ئاده‌م ئێرلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی گوتی هه‌موو جۆره گوته‌یه‌كی له‌و شـێوه‌یه نابه‌جێـیه و ده‌شـڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ به‌رجه‌سته‌كردنی كۆتایـیه‌كی درێژخایه‌ن بۆ ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵـڵا هه‌موو هه‌وڵـێـكی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ده‌خاته گه‌ڕ گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئاسایشی ئاسیا له كوالا لومپـوور ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.