به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـك له
نزیك مزگه‌وتێـكی سوونه‌كان له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون و 6 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌غدا له‌و كاته‌دایه كه حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵی سـنوورداركردنی كاری توندوتیژی په‌ره‌سه‌ندوی ئاینزایـی دان.
هێرشه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كه به موشه‌ك و هاوه‌ن كرانه سه‌ر ناوه‌ندی شـاری به‌غدا كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌م 31 كه‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی پـتر له 115 هاوڵاتی لێ كه‌وته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند به‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار سه‌ربازێـك بۆ زیاتر له ماوه‌ی چوار مانـگ له ئه‌ركی یه‌ك سـاڵه‌ی خۆیان له عێراق ده‌هێـڵـنه‌وه.
شـایانی باسه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی بۆ واشـنتۆن سه‌رۆك بوش به‌ڵێنی دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزی له‌شـكری زیاتر بۆ عێراق بۆ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی كاری توندوتیژی په‌ره‌سه‌ندو له به‌غدای پایته‌خت دابین بكه‌ن.
له گوته‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسـلامی له عێراق گوتی پـێویسـته عێراقـیـیه‌كان به‌بێ ده‌ست تـێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خۆیان ئه‌ركی پاراسـتنی ته‌واوی ئاسایش بـگرنه ده‌ست.