سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و و به‌ڕێز بلێر ڕازین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هێزێـكی
نێونه‌ته‌وه‌یی له لوبناندا بڵاو بـكرێتهوه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ده‌ڵێن ئامانجكه ئه‌وه‌یه پـشـتگیری له له‌شـكری لوبنانی بكرێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ باشوری لوبنان. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه یارمه‌تیش ده‌دات له گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه مرۆیـییهكان بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
ڕۆژی هه‌ینی، هه‌ردوو به‌ڕێزان بوش و بلێر له كۆشـكی سـپی كۆبوونه‌وه بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك، به‌ڵام قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ره‌وه‌ی خشته‌ی كاره‌كان بووه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت پـشـتگیری له حكومه‌تی لوبنانی بكرێت له‌و هه‌وڵه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆك بوش به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ی ناوزه‌ندی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی شه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڕێز بوش گوتی خانم ڕایس به پـێی ده‌سته‌یه‌ك پـێـشـنیار به دوای ڕێـكهوتنێـكدا له نێوان ئیسرائیل و لوبناندا ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڕێز بوش گوتی بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی ئاینده كۆبـبـێـتهوه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێـكی سه‌قامگیركردنی ئاسایش له لوبناندا.
شـایانی باسه سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك وه‌زیر بلێر له‌سه‌ر ڕهتـكردنهوهیان بۆ ئاگربه‌سـتێـكی ڕاسته‌وخۆ كه‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌ی نێوده‌ڵه‌تی.