شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا وه‌ك ده‌گوترێت بۆشـایـیهك دروست بووه له نێوان خواستی ڕای گشـتی عه‌ره‌بیدا و هه‌ر هیچ نه‌بێت ژماره‌یه‌ك له حكومه‌ته‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش. كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌م شه‌ڕه‌دا؟ سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا چ جۆره گۆڕانـكاریـیهك به‌سه‌ر هاوكێشه سـیاسـیـیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌هێنێت؟ به ڕفاندنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی، حزبوڵـڵای لوبنانێ ده‌یویست چی بكات؟ ئێران و سوریا له كوێی ئه‌م ڕووداوانه‌دان؟ ئه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌كانی تر له ناوچه‌كه‌دا به چ ئاقارێـكدا ده‌بات؟ له پـشـتیوان كردن و پـشـتیوان نهكردنیشـدا تۆڕه تێرۆركاریـیهكهی ئه‌لقاعیده كه له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاینزایی و ناوخۆیـیه له عێراقدا و هانی تیرۆریسـتانی بیانی ده‌دات بۆ ئاژاوه نانه‌وه و ئاڵۆزكاری له نێوان شـیعه‌كان و سوونه‌كانی عێراقدا، كه‌چی داكۆكی له حزبوڵـڵای لوبنان ده‌كات. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆما بۆچی نه‌یتوانی دهرئهنجامێـكی یهكلایـیكهرهوهی هه‌بێت له كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا؟
ئه‌مانه و ژماره‌یه پـرسـیاری تریش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ی كردووه و میوانه‌كانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر كهیخسرهو عبدولكه‌ریم قادر، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ناوه‌ندی ئاڤـێـسـتا.
ئاكۆ محه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی میدیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47 خوله‌كه.