ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه له‌شکرییه‌کانی دژ به چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌رتی غه‌ززه وه‌ک هه‌وڵدانێک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشه موشه‌کیانه‌ی له دژی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێن و ڕزگارکردنی سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان.
کاربه‌ده‌سته پزیشکیه‌کانی فه‌له‌ستین ده‌ڵێن ئیسرائیل ڕۆژی پێنج شه‌ممه 3 فه‌له‌ستینی سیڤیڵی کوشتووه و له نێویاندا ژنێکی ته‌مه‌ن 75 ساڵ به‌رکه‌وتووه پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی گولله‌ی تانک و زرێپۆشی به‌رکه‌وتووه له نزیک که‌مپی جه‌به‌لیه‌ی باکوری غه‌ززه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئیسرائیلی و چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کاندا ڕوویدا و له ئاکامدا 23 فه‌له‌ستینی کوژراون و سیانیان منداڵ بوون. فه‌له‌ستینیه‌کانیش تاوه‌کو ئێستا ته‌رمی 12 که‌سیان ناسیونه‌ته‌وه.