دیبلۆمات له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاته سه‌ره‌كیـیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه
ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روا دێت و له ڕێـكه‌وتنێـك نزیـك ده‌بێـته‌وه له‌سه‌ر بڕیارێـك كه فه‌رمان ده‌دات به ئێران كرده‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت.
ئێـسـتا به‌رنووسی ئه‌و بڕیاره له ژێر تاوتوێ كردن و چاو پـیادا خشانهوهدایه، وه ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك مانـگ بۆ ئێران دیاری كراوه تاوه‌كو ئه‌و فه‌رمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێ بكات. ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕانه‌گرت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای ئابوری ده‌بێته‌وه.
جۆن بۆڵتن، باڵێۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سـێـشـه‌ممه كه بۆ داڕشـتن و وشه‌كاری به‌رنووسی بڕیاره‌كه بووه، دانشـتنێـكی تا بڵێت به به‌ر بووه.
ڕوسیا به ئاگاهیـیه‌وه سه‌ودای له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سزا سه‌پاندنه سه‌ر ئێران كردووه، به‌ڵام باڵیۆزی مۆسـكۆ بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆكه له‌سه‌ر ئه‌و بهرهوپـێشـچوونهی كه ئاماژه‌ی پـێـكراوه و ئه‌و تێـبیـنی‌یانه‌ی داویشـێـتی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا و بهریتانیاشـدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
بڕیاره دیبلۆمات له پـێنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ( ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، چین، فه‌ره‌نسا) هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاشدا دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه دیسـان كۆبـبنه‌وه.