كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 23 كه‌س كه سـیانیان منداڵن كوژراون له میانه‌ی پـێـكدادانه‌كانی ڕۆژی چوراشه‌ممه نێوان میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن 6 چه‌كداریش له نێو كوژراوه‌كاندا بوون كه سه‌ر به ڕێـكخراوی حه‌ماسی فه‌رمانڕه‌وا بوون و یه‌كێـك له كوژراوه‌كانی تریش سه‌ر به ڕێـكخراوی جیهادی ئیسـلامی بووه. به‌هۆی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیلیـشه‌وه ده‌یان هاوڵاتی فه‌له‌سـتینی زامار بوون و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێـكی ژاپـۆنیش.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه به‌مه‌به‌ستی لێدانی میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتین بووه.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی هێرشی له‌شـكری ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستی پـێـكردووه زیاتر له 100 فه‌له‌سـتینی كوژراون. ئه‌م هێرشه له 25 ی مانگی شه‌شه‌وه ده‌سـتی پـێـكردووه، پاش ڕفاندنی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه.
له په‌ره‌سه‌ندنێـكی تردا، پاشـا عه‌بدوڵـڵای عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌ك یارمه‌تی به‌خشـیوێـته فه‌له‌سـتینیـیه‌كان. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه پاشا عه‌بدوڵـڵا به‌ڵێنیشی داوه به به‌خشینی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدان له سه‌ر له‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی لوبناندا.