سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ئه‌و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فشار بكرێت بۆ ئاگربه‌سـتێـك و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێز له نێوان ئیسرائیل و لوبناندا.
به‌ڕێز ئه‌نان ده‌ڵێت گرنـگه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه بڕیاره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ڕۆما بـیبهستن ڕێـگه‌یه‌ك بێت بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه ڕۆما بهجـێـبهێـڵین به سـتراتیژیـیه‌كی كۆنكریتی كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ین و به ده‌ستی به‌تاڵ بڵاوه‌ی لێ نه‌كه‌ین، وه جارێـكی دیكه ئه‌و كه‌سانه بێ هیوا بكه‌ین كه به‌م شه‌ڕه‌وه توشبوون.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بڕیاره له كۆنـگره‌كه‌ی ڕۆما به‌شداری بكه‌ن هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینن، له‌وانه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و ڕوسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و میسر و سعودیـیه و ئوردن. به‌ڵام لایه‌نگرانی حزبوڵـڵای سه‌ره‌كی ئێران و سوریا، بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانـگهێشت نه‌كراون.
به‌ڕێز ئه‌نان ده‌ڵێت ئێران و سوریا ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان بـبینن له هێوركردنه‌وه‌ی گرژی له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌نان ده‌ڵێت ده‌بێت به پـێی بڕیاری 1559 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حزبوڵـڵا چه‌كه‌كانی خۆی دابنێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناكرێت ئه‌مه به ڕێـگای چاره‌سه‌ری له‌شـكری بكرێت، وه ده‌ڵێت تۆ نا‌توانیت به زه‌بری هێز چه‌ك له حزبوڵـڵا بسـێنیت، وه ده‌بێت ڕێـكه‌وتنێـك و تێـگهیشـتنێـكی سـیاسی هه‌بێت.